تورکیا دەستگیرکردنی ژمارەیک ئەندامی داعشی ڕاگەیاند

تورکیا دەستگیرکردنی ژمارەیک ئەندامی داعشی ڕاگەیاند

پەیامی کورد ... تورکیا دەستگیرکردنی ژمارەیک ئەندامی داعشی ڕاگەیاند

 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزە ئەمنییەكانی توركیا ژمارەیەك گومانلێكراوی رێكخراوی تیرۆریستی داعشیان لە شاری ئیستەنبوڵ دەستگیركرد.

 

میدیای فەرمی توركیا بڵاویكردەوە كە هێزەكانی دژە تیرۆری لە یەك كاتدا هەڵیانكوتایە سەر 22 ناونیشان لە 11 ناوچەی ئیستەنبوڵ و ژمارەیەك گومانلێكراویان دەستگیركرد، بێ ئەوەی ژمارەیان بە دیاریكراوی ئاشكرا بكات.

 

ئەوەشخراوەتەڕوو كە لەو هەڵمەتانەدا دەستیشگیراوە بەسەر كۆمەڵێك بەڵگەنامە و كەلوپەلی ئەلیكترۆنیدا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە