لەکۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا بەکر بۆزداغ، جێگری سەرۆکوەزیران و گوتەبێژی حکوومەتی تورکیا تیشکی خستە سەر ووتەکانی ماکرۆن دەربارەی دیالۆگ لە نێوان تورکیا و هەسەدە، ووتیشی “گرێنتیدانی فه‌ڕه‌نسا بۆ پشتیوانیكردنی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی په‌یه‌ده/یه‌په‌گه/یه‌په‌ژه، هه‌ماهه‌نگی و هاریكاری ئاشكرای ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستانه‌یه كه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر توركیا”.
هاوکات بەکر بۆزداغ ئاماژەی بە لێدوانی هاریکاری ماکرۆن بۆ هەسەدە دا و ووتیشی “ئه‌وانه‌ی دژی توركیا هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی تیرۆرستی ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه تیرۆرستییه‌كاندا هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر توركیا، هه‌مان مامه‌ڵه‌ی تیرۆریستانیان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و له‌گه‌ڵ ئه‌واندا ده‌بنه ئامانجی توركیا. ئومێده‌وارین فه‌ڕه‌نسا هه‌نگاوێكی له‌و جۆره نەنێت. ئه‌وانه‌ی له‌جێی دۆستایه‌تیی توركیا، دۆستایه‌تیی ڕێكخراوی تیرۆریستی هه‌ڵده‌بژێرن، ئه‌وانه‌ی له‌جێی هه‌ماهه‌نگی و هاوخه‌میی توركیا، هه‌ماهه‌نگی و هاوخه‌میی ڕێكخراوی تیرۆریستی ده‌كه‌ن، له‌كۆتاییدا دۆسته‌كانیان له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه تیرۆریستییه‌كاندا پێكه‌وه له‌ده‌ستده‌ده‌ن”.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە