تورکیا لە پەیامێکدا بەردەوامی هێرشەکانی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند

تورکیا لە پەیامێکدا بەردەوامی هێرشەکانی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند

پەیامی کورد    ...    تورکیا لە پەیامێکدا بەردەوامی هێرشەکانی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند .

خولووسی ئاكار وه‌زیرى به‌رگری توركیا جه‌ختده‌كاته‌وه‌، پرۆسه‌ سه‌ربازییه‌كانیان له‌  : باکووری عێراق " به‌رده‌وام ده‌بن، بەڵام رێزى سه‌روه‌ری عیراقیش ده‌گرن.
خولوسی ئاكار له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌ ئانکارا پایته‌ختى توركیا ڕایگەیاندووە "پرۆسه‌ سه‌ربازییه‌كان دژى پارتى كرێكارانى كوردستان "په‌كه‌كه‌" به‌رده‌وام دەبێت تا ئەو کاتەی كۆنترۆڵى بارودۆخه‌كه‌ ده‌كه‌ین له‌ ناوچه‌كه‌دا و رێگرى له‌و هێرشانه‌ ده‌كه‌ین، كه‌ ده‌كرێنه‌سه‌ر باره‌گاكانى توركیا له‌سه‌ر سنووره‌كان له‌گه‌ڵ عیراق".
به‌ ووته‌ى ئەو، تائێستا ٤١ گه‌ریلا له‌ ئۆپراسیۆنی "پەنجەی پڵنگ" له‌ سنووره‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا شەهید کراون، هه‌روه‌ها ده‌ستبه‌سه‌ر ژماره‌یه‌كى زۆر چه‌ك و پێداویستیدا گیراوه‌.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى به‌رگری توركیا رایگه‌یاند، ته‌نها سێ سه‌ربازیان له‌ ئۆپراسیۆنه‌كه‌دا كوژراوه‌، به‌ڵام په‌كه‌كه‌ جەختده‌كاته‌وه‌ زیاتر لە ١٠٠ سه‌ربازیان كوشتوه‌، هه‌روه‌ها به‌هۆى بۆردومانه‌كانى توركیاوه‌ ژماره‌یه‌ك هاووڵاتى سیڤیل شه‌هیدبوون و زیانى ماددى زۆریش به‌ر ناوچه‌ جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه‌وتوه‌ته‌وه‌.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە