پەیامی کورد ... ئانکارا لە پارێزگای ئێدلیب لە باکووری سووریا هێزێکی فراوانیان کۆکردوەتەوە و بەشێک لە چەک و جلوبەرگی سەبازی ڕادەستی "دەستەی تەحیری شام (بەرەی نوسرەی پێشوو کردووە".
ئاژانسی هەواڵی ڕووسیا لە زاری دوو سەرچاوەی سەربازی و دیپلۆماسی ڕووسیا ڕوونیکردوەتەوە، ئانکارا بە هێزێک کە پێکهاتوە لە ٧٠ تانک و ٨٠ تۆپهاوێژ و ٢٠٠ زرێپۆش لە ناوچەکانی ئێدلیب نیشتەجێ کراون، "بەشێکی زۆری ئەو کەرەستانەش رادەستی ئەو گرووپەچەکداریانە دەکرێت".
هەروەها هەر بە پێی ئەم هەواڵە ، هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا لە رێگەی تورکیاوە چەکی خستنەخوارەوەی فڕۆکەیان دەستکەتوە کە درووستکراوی ئەمریکایە و ئەوەش جێگەی "نیگەرانییە چوونکە لە کەمتر لە هەفتەیەکدا دوو فڕۆکەی سوپای سووریایان تێکشکاندووە".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە