تورکیا؛ له‌سه‌ر دروستكردنی باڵه‌خانه‌ی خراپ، فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ 31 كه‌س ده‌ركرا

تورکیا؛ له‌سه‌ر دروستكردنی باڵه‌خانه‌ی خراپ، فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ 31 كه‌س ده‌ركرا

پەیامی کورد... تورکیا؛ له‌سه‌ر دروستكردنی باڵه‌خانه‌ی خراپ، فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ 31 كه‌س ده‌ركرا

سەرۆکایەتی داواکاری گشتی کۆماریی ماڵاتیا، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ٣١ کەس دەرکرد بەهۆی کەمتەرخەمیان لە دروستکردنی باڵەخانەکاندا.

سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کۆماریی ماڵاتیا، دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە سەبارەت بە دۆزینەوەی کەمتەرخەمی و کەموکوڕی لە دروستکردنی ئەو باڵەخانانەی لە کاتی بوومەلەرزەکەی شەشی شوباتدا کە چەقەکەی پارێزگای قەهرەمانمەڕەش بوو، رووخاون.

لەژێر رۆشنایی لێکۆڵینەوەکاندا لە قۆناغی یەکەمدا، بڕیاری دەستگیرکردن بۆ ٣١ کەس دەرکرا. هەڵمەتی دەستگیرکردنی گومانلێکراوان درێژەی هەیە.

باس لەوەیش کرا کە ژمارەی ئەو کەسانەی فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەردەکرێت زیاد دەکات، لەو چوارچێوەیەشدا لێکۆڵینەوەی فراوان درێژەی هەیە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە