تورکیا ساڵح موسلیمی خستە لیستی تیرۆرەوە

تورکیا ساڵح موسلیمی خستە لیستی تیرۆرەوە

تورکیا ناوی ساڵح موسلیم، هاوسەرۆکی پێشووی پارتی یەکێتی دیموکراتی خستە لیستی تیرۆرەوە.

وەزارەتى دەرەوەى تورکیا ئەمڕۆ ساڵح موسلیم وتەبیژى بەرپرسى پەیوەندییەکانى تەڤدەم و هاوسەرۆکى پێشووى پەیەدەى خستە لیستى تیرۆرەوە و ملیۆنیک و 88 هەزار دۆلاریشى بۆ دەستگیرکردنەکەى داناوە.

میدیاکانى تورکیا بڵاویانکردەوە، وەزارەتى دەرەوەى تورکیا ساڵح موسلیمى خستووەتە لیستى سوورى وەزارەتەکەیەوە کە تایبەتە بە ناوى ئەو کەسانەى "تۆمەتبارن بە کارى تیرۆر".

ئاماژە بەوەش کراوە، تورکیا بڕی 4 ملیۆن لیرەى تورکی، کە دەکاتە ملیۆنێک و 88 هەزار دۆلاری ئەمریکى بۆ دەستگیرکردنى ساڵح موسلیم داناوە.

ئەو لیستەى حکومەتى تورکیا ناوى زۆربەى سەرکردە و بەرپرسان و دامەزرێنەرانى پەکەکەی تێدایە. هەروەها ناوى بەشێک لە سەرکردەى گروپە چەکدارییە چەپەکانى تورکیاشی تێدایە و لەمدواییانەشدا ناوى بەشێک لە بەرپرسانى گروپەکەى گیولەنى پێ زیادکراوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە