پەیامی کورد... توركیا ئەندامبوونی سوید له ناتۆ ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مان ده‌كات
دوای كۆبونه‌وه‌ی سێقۆڵی توركیا و سوید و ناتۆ ڕاگه‌یه‌ندراوێك بڵاوكرایه‌وه، تیادا ئاماژه به ئەوه كراوه توركیا ئەندامبوونی سوید له ناتۆ ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مان ده‌كات.
ئەمڕۆ سێ شەممە 11ی تەموزی 2023، دوای كۆبونه‌وه‌ی سێقۆڵی توركیا، سوید و ناتۆ له ڤیلنیوسی پایته‌ختی لیتوانیا، ڕاگه‌یه‌ندراوێك بڵاوكرایه‌وه له ئەو ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا ئاماژه به ئەوه كراوه توركیا پرۆتۆكۆڵه‌كانی بوونه ئه‌ندامی سوید له ناتۆ ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مان ده‌كات و سویدیش پشتیوانی له هه‌وڵه‌كانی بوژاندنه‌وه‌ی پێواژۆی ئه‌ندامێتی توركیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كات.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕو: "ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆماری توركیا، ئوڵف كریستێرسن سه‌رۆك وه‌زیرانی سوید و یه‌نس ستۆڵتنبێرگ سكرتێری گشتی ناتۆ، له‌میانی لوتكه‌ی ناتۆدا له ڤیلنیوس كۆبونه‌ته‌وه".
ئەوەش هاتووە: له دوای كۆتا لوتكه‌ی ناتۆوه تائێستا توركیا و سوید له پێناو ڕه‌واندنه‌وه‌ی نیگه‌رانییه ئه‌منییه‌كانی توركیا پێكه‌وه له نزیكه‌وه كاریان كردووه و وه‌ك به‌شێك له ئەو پێواژۆه.
ئەوەش خراوەتەروو: "له‌چوارچێوه‌ی سه‌رجه‌م هه‌نگاوه‌كاندا كه له یاداشتی لێكتێگه‌یشتنی سێقۆڵی 2022دا ڕێككه‌وتنی له‌سه‌ركرا، سوید ده‌ستوری هه‌موار كرده‌وه و یاساكانی گۆڕی، هاریكاریی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا دژی په‌كه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو فراوان كرد و سه‌ر له نوێ ده‌ستی به هه‌نارده‌كردنی چه‌ك بۆ توركیا كرده‌وه".
جێی باسە بەهۆی ناڕەزایی تورکیاوە، بوون بە ئەندامی سوید لە ڕێکخراوی ناتۆ بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێک پەکخرا و تورکیا مەرجی بۆ سوید دانابوو تاوەکو بچێتە ناو ناتۆوە، یەکێک لە مەرجەکان ڕادەستکردنەوەی ئەو کوردە پەنابەرانە بوو لە ئەو وڵاتە کە لەلایەن تورکیاوە داواکرابوون، بە پاساوی هاوکاری کردنی پارتی کرێکارانی کوردستان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە