ئاڵایەکی تر لەسەر باڵیۆزخانەی ئێران لە بەریتانیا هەڵکرا

ئاڵایەکی تر لەسەر باڵیۆزخانەی  ئێران لە بەریتانیا هەڵکرا

لەلایەن چەند کەسێکەوە هێرش کرایە سەر باڵیۆزخانەی ئێران لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیاو ئاڵای ئێرانیان هێنایە خوارەوە و ئاڵایەکی دیکەیان لەسەر باڵیۆزخانەکە هەڵواسی.
پۆلیسی لەندەن رایگەیاندووە، کە ئێوارەی دوێنێ چوار کەس چوونەتە ناو باڵیۆزخانەی ئێران لە لەندەن.
هەر لەبارەی روداوەکەەوە ماڵپەڕی بی بی سی بڵاویکردووەتەوە، کە هێرشبەرەکانی سەر باڵیۆزخانەی ئێران لە لەندەن، چەند کەسێکی لایەنگری سادق شیرازی، کەسایەتی ئایینی و رەخنەگری حکومەتی ئێران بوونە، چوونەتە ناو باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە لە لەندەن و ئاڵای ئێرانیان لەو شوێنە هێناوەتە خوارەوە و ئاڵایەکی تایبەت بە خۆیانیان هەڵواسیوە.
لای خۆشیەوە حەمید بەعیدی نەژاد باڵیۆزی ئێران لەبەریتانیا رایگەیاندووە، ئەو چوار کەسە بەدار و چەقۆ هێرشیانکردووەتە سەر باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی و دواتر لەلایەن پۆلیسی لەندەنەوە هەموویان دەستگیرکراون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە