پاش ئه‌وه‌ی كیم جون ئون، سه‌رۆكی كۆریای باكوور وه‌ستاندنی تاقیكردنه‌وه‌ی موشه‌كی بالستی و به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی ڕاگه‌یاند، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا پێشوازی له‌م ده‌ستپێشخه‌ریه‌ی كۆریای باكوور كرد.
له هه‌واڵێكی چاوه‌ڕواننه‌كراودا، ئاژانسی فه‌رمی حكومه‌تی كۆریای باكوور KCNA كیم جون ئونی سه‌رۆكی کۆریای باکور، هه‌واڵی ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند كه له 21ی ئه‌م مانگه‌وه، حكومه‌تی كۆریای باكوور واز له به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی و تاقیكردنه‌وه‌ی موشه‌كی بالیستی ده‌هێنێت. وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌كیش، له 21ی ئه‌م مانگه‌دا كارگه‌ی به‌رهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی له ناوچه‌ی پونگیری به فه‌رمی داده‌خرێت. له به‌شێكی تری به‌ڵێننامه‌كه‌ی یم جون ئوندا هاتووه كه ئامانج له‌م هه‌نگاوه كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشه‌كانی ناوچه‌كه‌یه و بڕیاره‌كه‌ش به كۆده‌نگی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی پارتی كرێكارانی كۆریای باكوور كه پارتیده‌سه‌ڵاتداره و كیم جون ئون سه‌رۆكی پارته‌كه دراوه.
لای خۆیه‌وه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر بابه‌ته‌كه‌ی به هه‌واڵێكی دڵخۆشكه‌ر ناوبرد و ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند كه كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه له‌گه‌ڵ كیم جون ئوندا زۆر نزیكه.

به‌پێی هه‌وڵه دیبلۆماسیه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و كۆریای باكوور، له مانگی مایس یاخود حوزه‌یرانی ئه‌مساڵدا هه‌ردوو سه‌رۆكی ئه‌مریكا و كۆریای باكوور كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه ئه‌نجامده‌ده‌ن.
ئه‌م هه‌وڵانه‌ی كۆریای باكوور تا ڕادده‌یه‌ك بۆ هه‌موو لایه‌ك چاوه‌ڕواننه‌كراو بوو، چونكه له ماوه‌ی ڕابردوودا كێشه‌كانی نێوان كۆریای باكوور و ئه‌مریكا قوڵتر بوویه‌وه تا ئه‌و ڕادده‌یه‌ی كه كیم جون ئون ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند كه دوگمه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی له‌سه‌ر مێزه‌كه‌یه‌تی و هه‌ر كاتێك ئاره‌زوو بكات ده‌توانێت ده‌ستی پێدا بنێت و تره‌میش وه‌ڵامی دایه‌وه كه دوگمه‌ی چه‌كه ئه‌تۆمیه‌كانی ئه‌و گه‌وره‌تره و ئه‌ویش له‌سه‌ر مێزه‌كه‌ی دایناوه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە