پەیامی کورد ... ترامپ دواجار دانی بە شکستی خۆی نا
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا هەڵوێستی خۆی لەبارەی بڕیارەكەی كۆنگرێسەوە رادەگەیەنێت و دانی نا بە شكستهێنانی خۆی لە هەڵبژاردنەكانی ئەمریكادا .
ئەمڕۆ کۆنگرێس تانەکانی لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بە سەرۆکایەتیی مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا رەتکردەوە و جۆ بایدن بە فەرمی لەلایەن کۆنگرێسەوە وەکو 46ـەمین سەرۆکی ئەمریکا پەسندکرا.
پاش پەسەندكردنی ئەنجامی هەڵبژاردن لەلایەن كۆنگرێسی ئەمریكاوە،دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دانی نا بە شكستهێنانی خۆی لە هەڵبژاردنەكانی ئەمریكادا و رایگەیاند،"سەرەڕای ئەوەی بە تەواوەتی ناڕازیم لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن و راستییەکان دەردەکەون، بەڵام لە 20ی ئەم مانگە دەسەڵات رادەستی جۆ بایدن دەکەم."
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە