دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی كابینه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی له كۆشكی سپی، ڕوونكردنه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به دوایین هێرشی كیمیایی رژێمی ئه‌سه‌د له سووریا، دایه رۆژنامه‌وانان. ترامپ سەبارەت به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له سووریا له‌لایه‌ن رژێمی به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه، ڕایگه‌یاند: ” زۆر له نزیكه‌وه چاودێری ڕه‌وشی ناوچه‌كه ده‌كه‌ین. ئه‌مه دۆخێكی په‌یوه‌سته به مرۆڤایه‌تیی؛ نابێت رێگه بدرێت ئه‌مه ڕووبدات. له‌ماوه‌ی ٢٤ بۆ ٤٨ كاتژمێردا بڕیاری سه‌ره‌كی خۆمان (له‌وباره‌یه‌وه) ده‌ده‌ین”.
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ترامپ جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه پێویسته جارێكی دیكه ئه‌و جۆره كۆمه‌ڵكوژیانه دووباره نه‌بنه‌وه و، باسی له‌وه كرد كه له ماوه‌یه‌كی زۆر كورتدا و، ڕه‌نگه پێش خۆرئاوابوون بگه‌ن به بڕیارێك.
هەروەها له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سەبارەت بەوەی كه ئایا بژارده‌ی سه‌ربازیی له‌به‌رده‌سته یان نا، ترامپ وتی “هیچ بژارده‌یه‌ك له‌ده‌ره‌وه‌ی گفتوگۆكردن نییه”. هه‌روه‌ها له‌باره‌ی بهرپرساریی هێرشه‌كه گوتی: “ئه‌گه‌ر ڕووسیا، سووریا و ئێران یان هه‌موویان به‌یه‌كه‌وه‌بن ده‌بینین و، له‌م نزیكانه‌دا وه‌ڵامه‌كانیان ده‌بینین”.
هەروەها سەبارەت بە هێرشەکانی ڕووسیا و کارەکانی ڤلادمیر پووتین، ترامپ وتی “ره‌نگه بەرپرسیاریەتی وەربگرێت. هه‌موو باجێك ده‌ده‌ن. ئه‌ویش ده‌یدات. هه‌موو كه‌سێك ده‌یدات”.
هەروەها ترامپ باسی له‌وه كرد كه سووریا، ڕووسیا و ئێران گوتویانه به‌رپرسیاری هێرشه‌كه نین، خۆیشی زۆر گومانی نییه له‌باره‌ی بكه‌ر یان بكه‌رانی هێرشه‌كه، به‌ڵام جه‌نه‌راڵه‌كان له ماوه‌یه‌كی كورتدا له‌وه ده‌كۆڵنه‌وه.
چاوه‌ڕوانده‌كرێت ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ (به‌كاتی ناوخۆی ئه‌مریكا)، ترامپ له‌گه‌ڵ فه‌رمانده باڵاكانی سوپای ئه‌مریكادا كۆببێته‌وه.
رژێمی سووریا، به چه‌كی كیمیایی هێرشی كرده سه‌ر ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوونی خەڵکی سڤیل له شارۆچكه‌ی دوما، كه كۆتا خاڵی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆنه له غوته‌ی خۆرهه‌ڵات، به‌و هۆیه‌شه‌وه 78 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
سه‌باره‌ت به هێرشه‌كه، ترامپ له هه‌ژماری تویته‌ر رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌دی به “ئاژه‌ڵ” ناوزه‌ند كرد و، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به‌رپرسیاری هێرشه‌كه باجێكی قورس ده‌دات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە