پەیامی کورد ... ترامپ : لە ماوەی ٣ هەفتەدا لەگەڵ ئێران ڕێکەوتن ئەنجام دەدەم .
سەرۆککۆماری ئەمریکا ڕایگەیاند لە ئەگەری سەرکەوتن لە هەڵبژاردنەکان لە ماوەی سێ هەفتە دا لەگەڵ ئێران ڕێکەوتن دەکەم .
بە پێی ڕاپۆرتێک دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئەمریکا لەو باوەڕەدایە کە ئەگەر لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری دا سەرکەوتوو بێت ئەوە لە ماوەی سێ هەفتەدا لەگەڵ ئێران دەگاتە ڕێکەوتن .
سەرۆککۆماری ئەمریکا لە ووتووێژێکدا ووتی : من لە ماوەی سێ هەفتەی یەکەم دا لەگەل ئێران مامەڵە دەکەم
دۆناڵد ترامپ هەروەها ووتی : ئەوان تەنیا چاوەڕێن . ئەوان بێ هیوا دەیانەوێت ڕێکەوتن بکەن . ئەوان دەیانەوێت بزانن کە چ دەبێت . بەڵام ئەگەر بایدن سەرکەوتوو بێت ، مامەڵەیەکی دیکە وەکوو جان کەری بێ کەڵک و باراک ئۆباما کە ڕاستگۆیانە بڵێم لە کاتی مامەڵاتدا بێ کەڵکن ، ئەنجام دەدرێت .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە