پەیامی کورد ... ترامپ ئامادەیی خۆی بۆ بەشداریکردن لە ووتووێژەکانی قەرەباغ ڕاگەیاند .
سەرۆککۆماری ئەمریکا ڕایگەیاند کە لە ووتووێژەکانی ناوچەی قەرەباغ کە جێگای کێسە لەسەری کۆماری ئازربایجان و ئەرمەنێستان و بەشداری دەکات .
بە پێی ڕاپۆرتێک دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە دەیەوێت لە ووتووێژەکانی نێوان کۆماری ئازەربایجان و ئەرمەنێستان دەربارەی ناوچە جیناکۆک و کێشە لەسەرەکان بەشدرای بکات .
بە ووتەی ڕۆژنامەوانان ترامپ ڕایگەیاندووە کە بەم زووانە لە ووتووێژەکان دا بەشداری دەکات بەڵام ڕای نەگەیاندووە کە ئەم ووتووێژە لەگەڵ بەرپرسان و سەرۆکانی ووڵاتان دەبێت یا خود نا ؟
سەرۆککۆماری ئەمریکا هەروەها ڕایگەیاندووە کە ووتووێژەکانی ناگۆڕنۆ - قەرەباغ پێشکەوتنێکی باشی هەبووە و پەیوەندییەکی زۆر باشمان لەگەڵ ئەرمەنێستان هەیە و ئەم ووڵاتە خەڵکێکی زۆر باشی هەیە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە