ترەمپ و مەی پەیوەندیەکی تلەفونیان ئەنجامدا

ترەمپ و مەی پەیوەندیەکی تلەفونیان ئەنجامدا

سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، لەپەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەبارەت بە ئێڕان و کۆریای باکور گفتوگۆیان کرد.

 

بە پێێ بەیانی کۆشكی سپی، دۆناڵد ترەمپ، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە گەڵ تێرێزای مەی، جەختی کردەوە، کە واشنتۆن هیچ کات رێگە نادات ئێران دەستی بە چەکی ئەتۆمی رابگات.

جگە لە ئێران، کۆریای باکور و قەیرانی سوریا، تەوەرە سەرەکیەکانی دیدار و گفتوگۆی نێوان بۆریس جانسۆن، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لە گەڵ مایک پێنس، جێگری ترەمپ و جۆن بۆڵتۆن، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا دەبن.

سەردانەکەی سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی بەریتانیا بۆ ئەمریکا، دوو رۆژ بەردەوام دەبێت. وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت: بەریتانیا، ئەمریکا و هاوپەیمانانی ئەوروپی خوازیارن لە دژی رەفتارەکانی ئێران و هەڕەشەکانی بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە یەکدەنگ و یەک هەڵوێست بن.

راگەیێندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا، هەروەها ئاماژەی بە چالاکیە سایبەریەکانی ئێران و یارمەتیەکانی بۆ حزبوڵڵای لوبنان و حوسییەکانی یەمەن و چالاکیە موشەکیەکانی ئەم وڵاتە کردووە و دەشڵێت "دەبێ هاوپەیمانان بەرەنگاری ئەم رەفتارانەی ئێران ببنەوە".

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە