پەیامی کورد ... سەرۆککۆماری ئەمریکا دۆناڵد ترامپ ڕایگەیاند کە لە سووریا دەکشێینەوەو هەروەها دەمانەوێ کوردەکان بپارێزین .
هەروەها ترامپ ڕایگەیاند :" ئێمە لە وەختێکی دیاریکراودا لە سووریا دەکشێینەوە ، هەم لە سووریا دەکشێینەوە و هەمیش بەردەوام دەبین لە پارێزگاری کردنی کوردەکان .
ترامپ لە بابەتی تێکەڵی کوردان و فڕۆشتنی نەوت دا بە ئێرانی ڕاگەیاند :
" تورکیا حەز بەوان ناکات ئەوانی دیکەش حەز بەوان دەکەن . فڕۆشتنی نەوتی ئەوان بە ئێران هیچ دڵخۆشی نەکردم . من داوام لەوان کرد نەوت نەفرۆشنە ئێران . هاوکارەکانی ئێمە ، کوردەکان نەوت دەفرۆشنە ئێران . ئێمەش لەم بابەتە ڕازی نین . هەرلەبەر ئەمە من هیچ بەختەوەر نیم . کاتێک کە ئێمە لەگەڵ ئەوانین ، ئەوان باش شەڕ دەکەن کاتێک کە ئێمە ٣٠ باڵەفڕی F-18 ەمان بۆ ئەوان هەنارد ، لەو کاتەی کە ئەو شتانەمان بۆیان نەناردبوو باشتر و بەهێزتر شەڕیان دەکرد و ئێمەش ئەمانەمان دەدیت . بەڵام ئێمە دیسانەوە دەمانەوێ کوردەکان بپارێزین بەڵام نامەوێ هەتا هاتەیە لە سووریا بمێنین ئەوێ قات و قڕی و مردنە
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە