ترامپ : کاتی ئەوە هاتووە مێشکمان بە کار بهێنین عێراق وەک بنکەی هێرشی ئاسمانی با کار دەهێنین

ترامپ : کاتی ئەوە هاتووە مێشکمان بە کار بهێنین عێراق وەک بنکەی هێرشی ئاسمانی با کار دەهێنین

پەیامی کورد ...  سەرۆککۆماری ئەمریکا ڕایگەیاند، هێزەکانی ئێمە لە عێراق ناکشێنەوە و عێراق وەک بنکەیەک بۆ ئەنجامدانی ھێرشی ئاسمانی بۆ سەر سووریا بەکاردەھێنن.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی ڕۆیتەرز ، دۆناڵد ترامپ لەمیانەی سەردانە نهێنییەکەی بۆ عێراق بەرگری لە بڕیارەکەی کرد سەبارەت بە کشانەوەی هێزەکانی ووڵاتەکەی لە سووریا و ووتی، "زۆر کەس لەکۆتاییدا باوەڕ بە شێوازی بیرکردنەوەی من دێنن".

ترامپ بەبێ گوێدان بە ئامۆژگاری گەورە ڕاوێژکارەکانی، بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکایدا لە سووریا داوە، یەکێک بەرپرسە باڵاکان کە دژی بڕیارەکەی ترامپ بوو، جەیمز ماتیس، وەزیری بەرگری ئەمریکایە کە ڕۆژێک دوای بڕیارەکە دەستی لەکارەکەی کشاندەوە.

ترامپ هەروەها ڕایگەیاند، پێشتر بە ڕاوێژکارەکانی وتووە " با لە سووریا بێینە دەرەوە، بەڵام پێم وایە زۆرێک باوەڕ بە شێوازی بیرکردنەوەی من دەهێنن و کاتی ئەوە هاتووە مێشکمان بەکاربهێنین."

لەبارەی مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق ترامپ ووتی، "بەنیاز نیم لە عێراق بکشێینەوە، لە ڕاستیدا دەتوانین عێراق وەکو بنکەیەک بەکاربهێنین ئەگەر بمانەوێت شتێک لە سووریادا ئەنجام بدەین، یان هێرشی ئاسمانی ڕووبدات".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە