پەیامی کورد ... جۆن بۆڵتن، "لەلایەن دۆناڵد ترەمپ دوورخرایەوە"، چونكه به تووندی ناكۆك بووه له‌گه‌ڵ پێشنیازه‌كانیدا. بۆڵتن، باڵاترین راوێژکاری ترەمپ، هه‌ڵۆیه‌كی شه‌ڕی عێراق و ئه‌ندازیارێكی سزا توونده‌كانی ئه‌مریكا بوو بۆ سه‌ر ئێران.
مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا لەبارەی دوورخستنەوەی بۆڵتن دەڵێ "سه‌رۆك داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی باڵیۆز بۆڵتنی كرد. نامه‌كه‌ی ئه‌م به‌یانییه (بەیانیی 10-9-2019) گه‌یشت".
بۆڵتن له ڕێگه‌ی توویته‌ره‌كه‌یه‌وه چیرۆكێكی دیكه‌ی گێڕایه‌وه. گوتی خۆی داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی كردووه، نەوە‌ك دوورخرابێتەوە.
تاچه‌ند كاژێرێكی كه‌م پێش كۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیی رۆژی سێشەممەی پۆمپیۆ و ستیڤ مەنووچن، وه‌زیری گه‌نجینەی ئەمریکا، بڕیاربوو جۆن بۆڵتنیش له‌گه‌ڵیاندا ده‌ربكه‌وێت تاوەکو باسی سیاسه‌تی جیهان بكه‌ن، به‌ڵام بۆڵتن ده‌رنه‌كه‌وت. پێشتر نزیكی نیوه‌ڕۆ به‌ته‌نیا و به‌بێ پاسه‌وان بینرابوو کاتێک كۆشكی سپی جێده‌هێشت.
مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا لەمبارەیەوە دەڵی "هه‌موومان به ڕاشكاوی بۆچوونی خۆمان به‌سه‌رۆك ده‌دا و زۆرجار هه‌بوو من و باڵیۆز بۆڵتن ناكۆك بووین. ئه‌وه به‌دڵنیایه‌وه روویداوه".
پۆمپیۆ پێشبینیی كرد ئه‌م مانگه حەسەن رووحانی، سه‌رۆكی ئێران رازیبێت له‌گه‌ڵ تره‌مپدا دابنیشێت. پسپۆڕان دوورخستنه‌وه‌ی بۆڵتن وه‌كو ئاماژه‌یه‌كی دۆستانه‌ی تره‌مپ به‌رامبه‌ر ئێران ده‌بینن.
جۆن گیزی، شرۆڤه‌نووسی گۆڤاری نیوزماكس دەڵێ "جۆن بۆڵتن كه‌سێكی تووندڕه‌وبوو له‌سه‌ر ئێران. ره‌نگه سزاكانی دوو هێنده زیادبكردایه و پاشان سزای وه‌های بدۆزیایه‌ته‌وه كه هەرگیز به‌مێشكی كه‌سدا نه‌هاتبێت. به‌پێچه‌وانه‌وه، ئیداره‌ی تره‌مپ ده‌یه‌وێت گفتوگۆبكات و ره‌نگه هه‌ندێك له سزاكانیش هه‌ڵگرێت".
لادانی هه‌ندێك له سزاكان یارمه‌تیده‌ده‌ر ده‌بن تاوه‌كو دوو هه‌فته‌ی دیكه رووحانی ئاماده‌بێت رووبه‌ڕوو له‌گه‌ڵ تره‌مپدا دابنیشێت. له كۆشكی سپیش، بۆڵتن جارێكی دیكه نابینرێته‌وه، لانیكه‌م تاوەکو تره‌مپ لەوێ دەبێت. بەڵام بۆڵتن به رۆژنامه‌نووسێكی ئه‌مریكیی گوتووه ده‌می داناخات و "لەكاتی گونجاو‌دا" قسه‌ی خۆی ده‌بێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە