پەیامی کورد ... ترس لە کۆرۆنا لە بەندیخانەی کۆڵۆمبیا بوو بە هۆی کوژران و بریندار بوونی زیاتر لە ١٠٠ کەس
ترس لە تووشبوون بە ڤیرووسی کۆرۆنا ، زیندانیانی کۆڵۆمبیایی مەجبوور بە هەڵاتن کرد کە ئەمە بوو بە هۆکاری کوژران و بریندار بوونی زیاتر لە ١٠٠ کەس لەو ووڵاتەدا
بە پێی ڕاپۆرتێک ، هەوڵی بەندکراوانی کۆڵۆمبیایی بۆ هەلاتن لە بەندیخانە بە هۆی ترس لە تووشبوون بە ڤیرووسی کۆرۆناوە لانیکەم ٢٤ کەس کوژراو زیاتر لە ٨٠ کەسی دیکەش بریندار بوون .
ماگاریتا کابلۆ ، وەزیری دادی کۆڵۆمبیا ڕایگەیاند : ٨٣ بەندکراوی دیكەش لە ماوەی ئەم شۆڕشەدا کە لە بەندیخانەی " لا مادلۆ " ڕوویداوە بریندار بوونە .
کابلۆ هەروەها ڕایگەیاند کە ٣٢ بەندکراو و ٧ کەس لە هیزەکانی گاردی بەندیخانە لە نەخۆشخانە لەبن چاودێری پزیشکیدان کە دۆخی دوو کەسیان ناجێگیرە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە