پەیامی کورد … بە هۆی تەقینەوەیەک ٢١ چەکداری اعش کوژران
پاش بۆمبڕێژکردنی ئۆتۆمبێلێک لە ناوچەی جەلام لە باکوری بەغدا لەلایەن چەکدارانی داعشەوە و لەکاتی بەڕێکردنیدا بەهۆی هەڵەیەکەوە ئۆتۆمبێلەکە دەتەقێتەوە و بەوهۆیشەوە ٢١ چەکدار لەو گروپە گیانیان لەدەستدا.
میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، لەکاتی بەڕێکردنی ئۆتۆمبێلە بۆمبڕێژکراوەکەدا چەکدارەکانی داعش سەرقاڵی تۆمارکردنی بەڕێکردنەکەبوون، بەهۆی هەڵەیەکی هونەرییەوە دەتەقێتەوە.
مەجید عەلی فەرماندەی سەحوە لە سامەرا رایگەیاند، تەقینەوەکە بەهێزبووە و بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی ئەو کەسانەی نزیکی ئۆتۆمبێلە بۆمبڕێژکراوەکە بوون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە