پەیامی کورد ... فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر و شاندێكی یاوه‌ری سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی سێی هه‌ولێری یه‌كێتی كرد و دووپاتیكرده‌وه، ئیداره‌ی پارێزگاكه ده‌بێته به‌شێك له هه‌وێنی ته‌بایی و یه‌كڕیزی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان.
دوای سه‌ردانه‌كه‌ی پارێزگاری هه‌ولێر و شانده یاوه‌ره‌كه‌ی بۆ مه‌ڵبه‌ندی سێی هه‌ولێری یه‌كیتی ، له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ند، رایگه‌یاند، به‌نیازن سه‌ردانی هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌ولێر بكه‌ن و سوپاسی رۆڵی لایه‌نه‌كان بكه‌ن له پشتیوانیكردنی ئیداره‌ی پارێزگاكه له خۆپارێزی ڤیرووسی كۆرۆنا.
فرسه‌ت سۆفی وتیشی، له‌م سه‌ردانه‌یاندا بۆ مه‌ڵبه‌ندی سێی هه‌ولێری یه‌كێتی جه‌ختیانكردوه‌ته‌وه، كه بێلایه‌نانه له‌سه‌ر ئاستی حوكمڕانی ده‌یانوێت خزمه‌تی هه‌موان بكه‌ن و هه‌وڵ بده‌ن گوێبیستی كه‌م وكورتی و ره‌خنه‌كان بن، لایه‌نه‌كانیش هاوكاری ئیداره‌ی پارێزگاكه بن له پاراستنی ئه‌منیه‌ت و ئاشته‌وایی خه‌ڵك و هێزه سیاسیه‌كانی پارێزگاكه.
پارێزگاری هه‌ولێر دوپاتیشیكرده‌وه، ئیداره‌ی پارێزگاكه ده‌بێته به‌شێك له هه‌وێنی ته‌بایی و یه‌كڕیزیی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان.
لای خۆیه‌وه رێبوار ئیسماعیل به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی سێی هه‌ولێری یه‌كێتی سه‌ردانه‌كه‌ی به هه‌نگاوێكی باش و پێویست زانی بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاری له‌مێوان ئیداره‌ی هه‌ولێر و حزبه سیاسییه‌كان هه‌بێت، به‌تایبه‌ت ئێستا كه قۆناغێكی ناسكه و پێویست ده‌كات ئه‌و سه‌ردانانه به‌رده‌وام بن، تا لایه‌نه‌كان ئاگاداری رووداوه‌كان بن و ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ی له حوكمڕانی هه‌ولێردا هه‌یه بگه‌یه‌ننه لایه‌نه سیاسییه‌كان، ئه‌وانیش بۆچوونی خۆیان به ئیداره‌ی شاره‌كه رابگه‌ێنێت
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە