پەیامی کورد … ئەمریكا بەچەندین پرۆژە پشتیوانی پێشمەرگە دەكات
كونسوڵخانەی گشتی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان، چەندین پشتیوانی مرۆیی بۆ وەزارەتی پێشمەگە راگەیاند.
لە راگەیەنراوێكدا كە كۆپیەكی دەست رادیۆی نەوا كەوتوە، كونسوڵخانەی گشتی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوە كردوە، بەهەماهەنگی لەگەڵ كونسوڵخانەی گشتی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، رێكخراوی (سپیریت ئۆڤ ئەمریكا) پشتگیری وەزارەتی پێشمەرگە دەكات لەڕێگای چەندین پرۆژەوە.
كونسوڵخانەی ئەمریكا لەبارەی پرۆژەكانەوە رایگەیاندوە، ئەو پرۆژە پشتیوانیانە بریتین لە، بەرزكردنەوەی توانای كارمەندانی سەرچاوە مرۆییەكانی وەزارەتی پێشمەرگەو یارمەتیدانی دامەزراندنی سەنتەرێكی زمانی ئینگلیزی بۆ پێشمەرگەو پێشكەشكردنی جلوبەرگی پێویستی خۆپارێزی بۆ وەزارەتەكە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە