پەیامی کورد ... وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ لێپرسراوى UNHCR له‌عێراق كۆبووەوە
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه له‌دیوانى وه‌زاره‌ت د.دارا ڕه‌شید وه‌زیرى پلاندانانى حكوومه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ فیلیپا کاندر لێپرسراوى كۆمیسیۆنی باڵای پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەكگرتوەكان (UNHCR) له‌عێراق و وه‌فدێكى یاوه‌رى كۆبووەوە.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا باس له كاره‌كانى رێكخراوى ناوبراو كرا له‌هه‌رێمى كوردستان كه له‌ماوه‌ى رابردوو ئه‌نجام یانداوه به‌تایبه‌ت كاركردنیان له‌كەمپه‌كان و هاوكاریكردنى ئاواره و په‌نابه‌ران له‌هه‌رێم" له‌چوارچێوه‌یه‌شدا وه‌زیرى پلاندانان وێراى ده‌ستخۆشى بۆ ڕۆڵى به‌رده‌وامیان له‌هه‌رێم داواشى لێ‌كردن پرۆژه و به‌رنامه‌كانیان فراوانتربكه‌ن به‌تایبه‌ت له‌ده‌ره‌وه‌ى كەمپه‌كان و تا دانیشتوانى سنوورى پارێزگاكانى هه‌رێم سوودى لێوه‌ربگرن به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌و ئه‌جێندایه‌ى كه ده‌خرێته به‌رنامه‌ى كاركردنیان ژماره‌یه‌كى زۆرتر له‌هاووڵاتیان به‌شداربن تیایدا.
له‌به‌شێكى تر‌ى كۆبوونه‌وه‌كه ڕێكه‌وتنى هه‌رێم و به‌غدایان به‌گرینگ وه‌سفكرد بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ى دۆخى شه‌نگال و ناوچه‌كانى تر كه هۆكارده‌بێت بۆ دوباره گه‌راندنه‌وه‌ى ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانى خۆیان و دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى شوێنه‌كانیان كه‌به‌هۆى شه‌رى داعش و تووندوتیژى روویان له‌هه‌رێمى كوردستان كردوه.
دواتر وه‌زیرى پلاندانان به‌وه‌فدى میوانى ڕاگه‌یاند، هه‌وڵه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێم به‌رده‌وامه بۆ دابینكردن و پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارى له‌كەمپه‌كان كه‌له‌سه‌ره‌تایى ئاڵۆزیه‌كان و هاتنى په‌نابه‌ران و ئاواره‌كان له‌سووریا و ناوچه‌كانى تر‌ى عێراق بۆ هه‌رێم درێغى نه‌كردوه.
له‌به‌رامبه‌ردا لێپرسراوى كۆمیسیۆنی باڵای پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەكگرتوەكان له‌عێراق ستایشى هه‌وڵه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێم و دانیشتوانى هه‌رێمى كوردستانى كرد بۆ پاڵپشتیكردن و دابینكردنى خزمه‌تگوزارییه‌كان بۆ ئاواره و په‌نابه‌ران له‌خاكى هه‌رێمى كوردستان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە