پەیامی کورد … تەندروستیی جیهان ی هوشداری بە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست دا
رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى هۆشدارى ده‌داته وڵاتانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له مه‌ترسیه‌كانى په‌تاى كۆرۆنا، ئه‌وه‌ش به‌هۆى ئه‌و گردبونه‌وه جه‌ماوه‌رییانه‌ى ئه‌نجامى ده‌ده‌ن.
نوسینكه‌ى هه‌رێمیى رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى بۆ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكردوه‌ته‌وه: ئه‌مساڵ له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌ى ناوچه‌كه كه گردبونه‌وه‌ى جه‌ماوه‌رییان تێدا ئه‌نجام ده‌درێت كار ده‌كات، ئه‌وه‌ش له‌پێناو به‌هێزكردنى توانا نیشتمانیه‌كان بۆ خۆپاراستن له ڤایرۆسى كۆرۆنا.
رونیشكراوه‌ته‌وه: گردبونه‌وه جه‌ماوه‌ریه‌كان ده‌بنه هۆى زیادبونى ژماره‌ى توشبوانى په‌تاكه و بارودۆخ بۆ ده‌ركه‌وتنى مه‌ترسى له‌سه‌ر ته‌ندروستى گشتى ده‌ڕه‌خسێنێت.
رێكخراوه‌كه هێماى بۆ ئه‌وه‌شكردوه: له‌ساڵى ٢٠٢٠ هه‌وڵه‌كان بونه هۆى كۆنترۆڵكردنى په‌تاى كۆرۆنا و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى چه‌ندین گردبونه‌وه‌ى جه‌ماوه‌رى یاخود ئه‌نجامدانى به ژماره‌یه‌كى دیاریكراو، ئه‌مساڵیش ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنى دابه‌شكردنى ڤاكسینه‌كان تائێستاش په‌تاكه قه‌یرانێكى گه‌وره‌ى ته‌ندروستى گشتییه، بۆی پێویسته ئه‌و وڵاتانه و ئه‌و گردبونه‌وه جه‌ماوه‌رییان هۆشداربن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە