جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا دەڵێت، گوشار هێنان بۆ سەر ئێران بە ئامانجی وەرگرتنی ئیمتیاز ڕەتدەکەینەوە.
بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، سێرگەی ڕیابکۆف، جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، ئەمڕۆ ٨ی مەی، داوای لە ئەمریکا کرد، کە بڕیاری بەپەلە نەدات و لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئێران بمێنێتەوە.
جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا گوتیشی: هیچ هۆکارێک نییە تاکوو لێکی بدەینەوە ئێران خەریکی بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمییە.
ئەم دیپلۆماتکارەی ڕووسیا هەروەها دەڵێت، کۆریای باکوور لە ڕووی دۆسیەی ئێرانەوە تێدەگات، کە ڕەفتاری ئەمریکا پێش بینی ناکرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە