پەیامی کورد … هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئیدانەی هێرشەكەی بەغدا دەكات
واین مارۆتۆ وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هێرشەكەی سەر ناوچەی سەوزی بەغدا ئیدانە دەكات و دەڵێت، هێرش دژی حكومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان و هاوپەیمانان لاوازكردنی سەروەری عێراقە.
واین مارۆتۆ لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردووەتەوە، هێرشەكانی دژی حكومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، دەسەڵاتی دامەزراوە عێراقییەكان و سەروەری یاسا و سەروەریی نیشتمانی عێراقی لاواز دەكات.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو هێرشانە مەترسی لەسەر ژیانی هاوڵاتیانی مەدەنی و هێزە عێراقییە هاوبەشەكان لە هێزەكانی ناوخۆ و پێشمەرگە و هاوپەیمانان دروست دەكەن.
لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا، لە رێگەی درۆن و موشەكەوە چەند هێرشێك كرانە سەر فڕۆكەخانەی هەولێر و چەند سەربازگەیەكی عێراق كە هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی تێدایە و لە كۆتا هێرشیشیدا بەرەبەیانی رۆژی پێنج شەممە 3 موشەك نران بە ناوچەی سەوزی شاری بەغداوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە