پەیامی کورد... ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان: له‌مه‌وپاش بڕیاری دادگا له گشت دادگاكان به كوردی ده‌نووسرێت
به‌مه‌به‌ستی یه‌كخستنی زمانی دادگاكان، ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان، بڕیاری دا ده‌بێت له سه‌رجه‌م دادگاكانی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاری دادگاكان به كوردی بنووسرێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 10ی10ی2022، ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان، راگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا هاتووه، "ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان، له دوا كۆبوونه‌وه‌ی خۆیدا له رۆژی 26/9/2022 به پشت به‌ستن به (ماده 6 له یاسای ژماره 23ی ساڵی 2007)ی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و هه‌روه‌ها (ماده 6ی یاسای ژماره 6ی ساڵی 2014)ی زمانه فه‌رمیه‌كان له هه‌رێمی كوردستان، بڕیاری دا به (به‌كوردی نووسینی بڕیاره‌كانی دادگا و هه‌موو ئه‌و رێكاره دادوه‌رییانه‌ی كه له دادگاكانی هه‌رێمی كوردستان په‌یڕه‌و ده‌كرێن، ته‌نیا له‌كاتی پێویست به زمانی عه‌ره‌بی بنووسرێت)".
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری، دوای زنجیره كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش له نێوان ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری و په‌رله‌مان و ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و ئه‌كادیمیای كوردی هات، كه بێجگه له ده‌ركردنی ئه‌و بڕیاره، لایه‌نه‌كانی نێوبراو سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی فه‌رهه‌نگێكی یاسایی یه‌كگرتووی كوردین، بۆ یه‌كخستنی زمان و ده‌سته‌واژه یاساییه‌كان كه به سه‌رپه‌رشتی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری و نوێنه‌رایه‌تی هه‌ریه‌ك له په‌رله‌مان و وه‌زاره‌تی داد و ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و ئه‌كادیمیای كوردی به‌ڕێوه ده‌چن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە