پەیامی کورد ... تەندرووستی جیهانی هۆشداری دەداتە عێراق
نوێنه‌ری رێكخراوی ته‌ندرووستی جیهانی له عێراق ئه‌مڕۆ سێشهمه رایگه‌یاند، به‌رده‌وام راسپارده و رێنمایی نوێ پێشكه‌ش به وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی عێراق ده‌كه‌ن و هۆشداری دەدەن ، ئه‌گه‌ریشی هه‌یه ئه‌و شه‌پۆله تا زستانی داهاتوو به‌رده‌وامبێت.
ئه‌دهه‌م ئیسماعیل، نوێنه‌ری رێكخراوی ته‌ندرووستی جیهانی له‌به‌غدا رایگه‌یاند، تا ئێستاش له‌گه‌ڵ زیادبوونی ژماره‌ی تووشبوان و گیان له ده‌ستدان بهڤیرووسی كۆرۆنا، به‌شێك له‌هاوڵاتیان گومانیان له‌هه‌بوونی ڤیرووسه‌كه هه‌یه، ئه‌و رێكار و بڕیارانه‌شی له چه‌ند رۆژی رابردوودا گیراونه‌ته‌به‌ر هه‌نگاوی گرینگن بۆ به‌رگریکردن له‌زیاتر ته‌شه‌نه سه‌ندنی ئەم ڤیرووسە ، به‌ڵام ده‌بێت رێكاره‌كانی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ تووندبكرێنهوه.
باسی له‌وه‌شكردوه، ئه‌و رێكار و هه‌نگانه‌ی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی عێراقه‌وه گیراونه‌ته‌به‌ر و سه‌رجه‌میان درووستن، به‌ڵام هاووڵاتیان پابه‌ندی بڕیار و رێنماییه‌كانی خۆپارێزی نین و گومانیان له راستی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤیرووسه‌كه هه‌یه.
نوێنه‌ری رێكخراوی ته‌ندرووستی جیهانی له عێراق ئاشكراشیكردوه، رێژه‌ی داڕوخانی سیستمی ته‌ندرووستی له‌گه‌ڵ زیادبوونی ژماره‌ی تووشبوانی ڤیرووسی كۆرۆنا پێچه‌وانه‌یه، ئه‌گه‌ری هه‌یه هه‌مان دۆخی ئێران و توركیا دووباره ببێته‌وه ئه‌گه‌ر هاووڵاتیان پابه‌ندی رێنماییه‌كان نه‌بن.
ئه‌دهه‌م ئیسماعیل باسی له‌وه‌شكردوه، ئه‌گه‌ری هه‌یه ئه‌و شه‌پۆله‌ی ئێستا عێراقی گرتوه‌ته‌وه، تا زستانی داهاتوو به‌رده‌وام بێت ئه‌گه‌ر تا ئه‌وكاته واکسەنێکی دژه كۆرۆنا نه‌دۆزرێته‌وه.
نوێنه‌ری رێكخراوی ته‌ندرووستی جیهانی له‌به‌غدا باسی له هاوكاریه‌كانیشیان بۆ كه‌رتی ته‌ندروستی كردوه و رایگه‌یاندوه، به‌رده‌وام راسپارده و رێنمایی نوێ پێشكه‌ش به‌وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی عێراق ده‌كه‌ن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە