هۆکاری گۆڕینی وەزارەتی دارایی بە وەزارەتی دەرەوە چییە ؟ وەزیرە کوردەکان کێن ؟؟؟

هۆکاری گۆڕینی وەزارەتی دارایی بە وەزارەتی دەرەوە چییە ؟  وەزیرە کوردەکان کێن  ؟؟؟

پەیامی کورد    ...      هۆکاری گۆڕینی وەزارەتی دارایی بە وەزارەتی دەرەوە چییە ؟

خالیدە خەلیل ئەندامی پەرلەمانی عیراق لەسەر پشكی پارتی دەڵێت "بەهۆی زۆری فشارە سیاسییەكانی چەند لایەنێكی دەسەڵاتدارەوە، رازی بون بە گۆڕینی وەزارەتی دارایی بە وەزارەتی دەرەوە".
خالیدە خەلیل لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا باس لەوە دەكات، بەهۆی درێژەكێشانی گفتوگۆی لایەنەكانی عیراق بۆ پێكهێنانی حكوومەتی نوێ، كە ماوەی پێنج مانگی خایان، تێپەڕاندنی حكومەتەكەی موستەفا كازمی لەسەر هەموان پێویست بوو .
وتیشی "گۆڕٍینی وەزارەتی دارایی بە وەزارەتی دەرەوە لە حكوومەتی نوێدا بەهۆی ئەو فشارە زۆرەوە بوو، كە هەندێك لایەنی سیاسی دەسەڵاتدار درووستیان كرد".
پەرلەمانتارەكەی فراكسیۆنی پارتی لە بەغدا ڕوونیكردوەتەوە، گفتوگۆ سیاسییەكان بەردەوامن و پشتگیری حكومەتی ئێستا دەكەن بۆ دەرچوون لە قەیرانە ئابووری و سیاسییەكان.
لە حكومەتی پێشوو فوئاد حسێن لەسەر پشكی پارتی وەزیری دارایی عیراق بوو، لەئێستادا دەیانەوێت ناوبراو بكەنەوە بە وەزیری دەرەوە و پێشتر عیماد باجەلان كادری دیاری ئەو حزبە ئاماژەی بەوەدابو، وەك چۆن پشتگیری لایەنەكانیان كرد بۆ تێنەپەڕاندنی محەمەد تۆفیق عەللاوی و عەدنان زورفی، ئێستاش كاتی ئەوەیە ئەوان پشتگیرییان بكەن بۆئەوەی فوئاد حسێن ببێتە وەزیری دەرەوە.
لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا راشیگەیاندوە، كورد بۆ ئەوەی لەمپەڕ نەخاتە بەردەم تێپەڕاندنی كابینەكەی مستەفا كازمی و پشتگیریی ناوبراو بكات، رازی بووە بە گۆڕینی وەزارەتی دارایی بە وەزارەتی دەرەوە.
پەرلەمانتارەكەی پارتی راشیگەیاندووە، پێش جەژنی ڕەمەزان وەزارەتە پڕنەكراوەكانی كابینەكەی كازمی پڕدەكرێنەوە و كوردیش بۆ وەزارەتی دەرەوە فوئاد حسێن و بۆ وەزارەتی داد، خالید شوانی كاندید دەكەن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە