دوای پێنج مانگ بێسەروشوێن کردنی گەنجێکی کورد دواتر ڕەوانەی زیندانی دیزڵئاوای كرماشان كرا

دوای پێنج مانگ بێسەروشوێن کردنی گەنجێکی کورد دواتر ڕەوانەی زیندانی دیزڵئاوای كرماشان كرا

PeyamaKurd - دوای پێنج مانگ بێسەروشوێن کردنی گەنجێکی کورد دواتر ڕەوانەی زیندانی دیزڵئاوای كرماشان كرا


 دوای تێپەڕبوونی پێنج مانگ لە دەستبەسەرکردنی سەرەڕۆیانە و بێسەروشوێن بوونی، "سرووش کەرەمی"، لاوی تەمەن ١٨ ساڵانی خەڵکی کرماشان، دوای ڕاگەیاندنی تۆمەتی قورسی "موحارەبە"، بۆ بەندی ئەمنییەتی بەندیخانەی دیزڵئاوای ئەم شارە گوازرایەوە.

سرووش کەرەمی کە لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری ڕابردوودا لە گەڕەکی "مەسکەن"ی کرماشان لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە بەبێ بەڵگەی یاسایی دەست بەسەر کرابوو، ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی جۆزەردان، پاش پێنج مانگ و ١٠ ڕۆژ ڕاگرتن و لێکۆڵینەوە لە ژوورە تاکەکەسییەکانی گرتنگەی ئیتلاعاتی کرماشان، بۆ بەندیخانەی دیزڵئاوا گواستراوەتەوە.

ئەم لاوە کوردە لە ماوەی پێنج مانگی ڕابردوودا لەژێر فشاردا بووە و، لە مافی چاوپێکەوتن، پەیوەندی تەلەفۆنی و مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر بێ بەش بووە.