پەیامی کورد ... دادگایه‌كی تایبه‌ت به‌م کەرتە دەکرێتەوە
ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا له‌سه‌رجه‌م دادگا به‌راییه‌كاندا دادگایه‌كی تایبه‌ت به بازرگانی بكرێته‌وه، یه‌كێك له ئه‌ركه‌كانی ئه‌م دادگایه‌ش یه‌كلا كردنه‌وه‌ی ئه‌و ناكۆكیانه ده‌بێت كه په‌یوه‌سته به گرێبه‌سته‌كانی وه‌به‌رهێنان.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌ێندراوێكی وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی، پاش هه‌وڵ و داواكاری به‌رده‌وامی وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی بۆ كردنه‌وه‌ی دادگای تایبه‌تی بازرگانی، به‌پێی نووسراوی فه‌رمی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری كه له به‌یانی ژماره (١)ی ساڵی ٢٠٢٢، ده‌رچووه بڕیاردرا له سه‌رجه‌م دادگا به‌راییه‌كاندا دادگای تایبه‌ت به بازرگانی بكرێته‌وه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی ڕاگه‌ێندراوه‌كه له به‌ر به‌رژوه‌ندی گشتی و به پشت به‌ستن به حۆكمی مادده ٢٢ له یاسای ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ژماره ٢٣ ساڵی ٢٠٠٧ بڕیاردراوه به پێكهێنانی دادگای به‌رایی له هه‌ر چوار ناوچه‌كانی تێهه‌ڵچوونه‌وه له (هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك، كه‌ركوك و گه‌رمیان)، به ناوی (دادگای به‌رایی تایبه‌ت به بینینی داواییهكانی بازرگانی).
به‌پێی بڕیاره‌كه دادگای بازرگانی تایبه‌ت ده‌بێت به بینینی ئه‌م داواكاریانه:

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە