پەیامی کورد ... هێزه کوردییه‌کانی سووریا دوێنێ هه‌ینی ڕایانگه‌یاند که کۆتای‌یان به ئۆپراسیۆنی دژ به داعش له‌م ووڵاته‌دا هێناوه.
به پێی ڕاپۆرتێک له فه‌ڕه‌نسا، دوای بڕیاری ئه‌مریکا بۆ کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی خۆی له سووریا، هێزه‌کانی سووریای دیموکراتیک لە سووریا له کۆتایی هێنان به شه‌ڕی دژ به داعش هه‌واڵیان داوه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ووته‌بێژی هێزه کوردییه‌کانی سووریا ڕایگه‌یاند که هێزه‌کانیان بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی سوپای تورکیا له سنووره‌کانی ئه‌م ووڵاته جێگیر ده‌که‌ن.
هێزه‌کانی کوردی سووریا " یەپەگە ، هەسەدە ، .. " که له لایه‌ن ئه‌مریکاوه پشتیوانی ده‌کران، ئێستا دوای کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌م ووڵاته به‌ره‌وڕووی چاره‌نووسێکی نادیار بوونه‌ته‌وه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە