پەیامی کورد ... ووته‌بێژی ئۆپراسیۆنی گه‌رده‌لووی جه‌زیره ڕایگه‌یاند: تاکوو کۆتایی هێنان و شکستی یه‌کجاره‌کی تیرۆریستانی داعش له سووریا زۆری نه‌ماوه.
به پێی ڕاپۆرتێک لیوا عه‌بدۆڵا، وته‌بێژی ئۆپراسیۆنی گه‌رده‌لووی جه‌زیره له دێره‌زوور ڕایگه‌یاند: تاکوو کۆتایی هێنان و شکستی یه‌کجاره‌کی تیرۆریسته‌کانی داعش له سووریا ماوه‌یه‌کی زۆری نه‌ماوه.
ئه‌و زیادی کرد: شه‌ڕ له ناوچه‌کانی باغۆز و مه‌راشده له نێوان هێزه کوردییه‌کانی سووریا و تیرۆریسته‌کانی داعش درێژه‌ی هه‌یه. تیرۆریسته‌کانی داعش ناوچه‌یه‌کی بچووکیان به‌ده‌سته‌وه ماوه، به‌م بۆنه‌شه‌وه له قه‌ڵغانی مرۆڤی بۆ به‌رگری له خۆیان به خراپی سوود ده‌به‌ن. هێزه کوردییه‌کان به مه‌به‌ستی ڕزگار کردنی خه‌ڵک کۆریدۆرێکی مرۆڤیان درووست کردووه.
هەروەها لە درێژه‌دا ووتی: ئامانجی تورکیا له هه‌ڕه‌شه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی درێژه دان به ته‌مه‌نی داعشییه‌کانه. به‌ڵام له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا مژده‌ی شکستی یه‌کجاره‌کی داعش ڕاده‌گه‌ینین. گرووپی بچووکی پاشماوه‌ی داعشییه‌کان له ناوچه‌که ماون که گه‌ڕۆکن و کاری مین چاندن و ته‌قینه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ئۆپراسیۆنه‌کان له دژی ئه‌مانه‌ش درێژه‌ی ده‌بێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە