فڕۆکە شەڕکەرەکانی فەڕەنسا ئۆپراسیۆنیان بۆ سەر مۆڵگەکانی داعش ئەنجامدا

فڕۆکە شەڕکەرەکانی فەڕەنسا ئۆپراسیۆنیان بۆ سەر مۆڵگەکانی داعش ئەنجامدا

  پەیامی کورد  ...  فڕۆکە شەڕکەرەکانی فەڕەنسا ئۆپراسیۆنیان لە دژی داعش ئەنجام دا .

فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا " CENTCOM " ڕایگەیاند کە باڵەفڕە شەڕکەرەکانی فەڕەنسا لە سووریا لە هەرێمی هەجین ئۆپراسیۆنێکیان لە دژی داعش ئەنجام داوە . ڕاگەێندراوی " CENTCOM " لە دوای بەیاننامەکەی وەزارەتی بەرگری فەڕەنسا بڵاو کرایەوە .

لەم ئۆپراسیۆنەدا ئەو شوێنەی کە داعش لێی جێگیر بوون پێشتر نەخۆشخانە بوو ئەوان وەکوو بارەگا و حەشارگەی خۆیان بە کاریان دەهێنا لەناو برا .

فڕۆکە شەڕکەرەکانیش لەم ئۆپراسیۆنەدا لە ناوچەی نیشتەجێی بوونی تێرۆسریتانی داعشیان دا و ڕایانگەیاند هەتاکوو داعشێک مابێت ئەوان لە ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنەکانی خۆیان بەردەوام دەبن .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە