بەوتەی سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه له‌په‌رله‌مانی كوردستان، لیژنه‌یه‌ك بۆ پێداچوونه‌وه به‌مووچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و ئاسایش پێكهێنراوه.
لە لێدوانێکی بۆ میدیا ناخۆییەکان، شیلان جه‌عفه‌ر، سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه له په‌رله‌مانی كوردستان راگه‌یاندووە، کە "ئه‌مڕۆ سه‌ردانی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری كردووە سه‌باره‌ت به‌ده‌ستكاریكردنی پاشكه‌وتی مووچه‌ی پێشمه‌رگه و ئه‌و وه‌زاره‌ته (٦) ملیار دیناری خستووەته سه‌ر مووچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و شه‌ش ملیار دیناریش بۆ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش ته‌رخانكراوه ئەوەش بۆ ئه‌وه‌یە کە پاشكه‌وتی مووچه‌یان بۆ كه‌مبكرێته‌وه".
ئاشکراشیکردووە، کە "لیژنه‌یه‌ك له‌نێوان وه‌زاره‌ته‌كانی دارایی و پێشمه‌رگه پێكهێنراوه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستكاری پاشكه‌وتی مووچه بكه‌ن، به‌ڵام تائێستا هیچ بڕیارێك له‌سه‌ر رێژه‌ی پاشكه‌وته‌كه نه‌دراوه".
سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه له‌په‌رله‌مانی كوردستان دەشڵێت "داوامان كرد پاشكه‌وت له‌سه‌ر مووچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هه‌ڵبگیرێت و ئه‌گه‌ر حكومه‌ت له‌ئێستادا توانای هه‌ڵگرتنی پاشكه‌وتی مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌ی نه‌بێت ئه‌وا ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی پله‌یان نییه و له‌ئێستادا رێژه‌ی لێبڕینیان له (5% بۆ 10%)یه پاشكه‌وت لهمووچهكانیان نه‌كرێت".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە