بە سەرپەرشتی نێچیرڤان بارزانی و ئامادەبوونی مەسروور بارزانی کۆبوونەوەیەک لەگەڵ شاندێکی حکوومەتی بەغدا دەست پێدەکات

بە سەرپەرشتی نێچیرڤان بارزانی و ئامادەبوونی مەسروور بارزانی کۆبوونەوەیەک لەگەڵ شاندێکی حکوومەتی بەغدا دەست پێدەکات

پەیامی کورد  ...   بە سەرپەرشتی نێچیرڤان بارزانی و بە بەشداری مەسروور بارزانی، شاندێكی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراق بۆ گفتوگۆكردن لەسەر كێشەكانی نێوانیان كۆدەبنەوە.

بڕیارە ئەمڕۆ شاندێكی باڵای حكوومەتی عێراق بگاتە هەولێر و لەگەڵ شاندی هەرێمی كوردستان بە سەرپەرشتی نێچیرڤان بارزانی و بە بەشداری مەسروور بارزانی ڕاوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان و كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پۆستی سەرۆكوەزیرانی كابینەی دابێی حكوومەتی هەرێم و شاندی باڵای حكوومەتی عێراق کۆببنەوە

شاندە باڵاکەی حکوومەتی عێراق پێکهاتوون لە وەزیری دارایی، وەزیری پیشەسازی، وەزیری پلاندانان، وەزیری کشتوکاڵ، وەزیری رۆشنبیری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان، سەرۆکی بانکی ناوەندی عێراقی و بەڕێوبەری خاڵە گومرگییەکانی عێراق و ژمارەیەکی زۆر لە ڕاوێژکارەکانی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق.

بەپێی زانیارییەكان، كۆبوونەوەكە زیاتر ڕاوێژكاری و سەرەتاییە‌ بۆ گفتوگۆكردن لەسەر چارەكردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە