"حكوومەتی هەرێم پشتگیری حكوومەتی عادل عەبدولمەهدی دەكات"

"حكوومەتی هەرێم پشتگیری حكوومەتی عادل عەبدولمەهدی دەكات"

پەیامی کورد    ...   نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا گوتی، سێ هەفتەیە شاندی هەرێم بەنیازە بێتە بەغدا، بەڵام بە هۆی خراپی دۆخی عێراقەوە نەهاتووە. دەشڵێ: "ئێمە وەكوو حكوومەتی هەرێم پشتگیری لە حكوومەتی عێراق دەكەین، چوونكە ئەوەی دەكرێت لە خۆپێشاندانی ئاشتیانەوە بۆ توندوتیژی گۆڕاوە و لە زۆر شوێن دەزگاكانی حكوومەت لە دەست خۆپیشاندەراندان، ئەمەش مەترسییە بۆ ئەوەی دووبارە داعش سەرهەڵبداتەوە".

فارس عیسا، نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا رایگەیاند: "دۆخی عێراق زۆر بەرەو خراپی دەچێت و خۆپیشاندانەكانیش لە ئاشتی دەرچوون و بەرەو توندوتیژی چوون، ئێمەش وەكو حكوومەتی هەرێمی كوردستان پشتگیریی حكوومەتی عێراق دەكەین، چوونكە ئەو خۆپیشاندانانە داواكاریی خەڵك نییە و خەڵكێك بۆ مەرامی سیاسی خۆی سوودی لێ وەردەگرێت و دەستی دیكەش لە پشتییەوە هەیە".

عیسا گوتیشی: "ئێمە وەكو حكوومەتی هەرێمی كوردستان پشتگیری لە سەقامگیری عێراق دەكەین، بۆیە پێویستە حكوومەتیش چاكسازی بكات و  گەندەڵی نەهێڵێت و داواكاریی خۆپیشاندەرانیش جێبەجێ بكات".

ناوبراو باسی لەوەش كرد، خۆپیشاندان بەردەوامە و لە زۆر شوێن حكوومەت نەماوە و دەزگاكان لە دەست خۆپیشاندەراندان،  هێزە ئەمنییەكانیش پارێزگارییان لێ دەكەن و ئەگەر بەو شێوەیە بەردەوام بێت، داعش جارێكی دیكە سەرهەڵدەداتەوە.

دەشڵێ، سێ هەفتەیە شاندی هەرێم بەنیازە سەردانی بەغدا بكات، بەڵام بە هۆی ئەو ئاڵۆزیانەوە نەیانتوانیوە بێنە بەغدا ،چونكە دۆخەكە زۆر خراپە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە