پەیامی کورد ... بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ شەممە ١٣ی ٤ی ٢٠١٩ بەهۆکاری زۆر ماوەی چەندین مانگە نرخی نەوت لە بەرزبوونەوەدایە لەوانە، بەردەوامی کەمکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لەلایەن رێکخراوی ئۆپێک و هاوپەیمانەکەی کە ڕووسیایە، ئومێدی زۆر بازاڕەکانی جیهان بەرێکەوتنی بازرگانی نێوان ئەمریکا و چین وەک ئاماژەیەک بۆ باشتربوونی دۆخی ئابووری جیهانی، بەردەوامی ئاڵۆزییەکانی دۆخی لیبیا و قەیرانی ڤەنزویلا و ئێران.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی ڕۆیتەرز، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکا 31 سەنت زیادیکردوە، کە لەسەدا 0.5ی نرخی پێشویەتی و بەوەش گەیشتوەتە 63.89 دۆلار.
هاوکات، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت 72 سەنت زیادیکرد، کە لەسەدا 1.02ی نرخەکەیەتی، بەوەش نرخەکەی گەیشتوەتە 71.55 دۆلار.
بەوپێیەش لە ماوەی سێ هەفتەی رابردودا بەردەوام نرخی نەوتی برێنت هەر هەفتەیەک لەسەدا یەکی نرخەکەی زیادیکردوە.
بەپێی پسپۆڕانی بازرگانی نەوت، جگە لە پرسی لیبیا و زیادبونی دەرفەتی کار لە ئەمریکا هاوکات دەستپێکردنی کۆبونەوە بازرگانییەکانی نێوان ئەمریکا و چین و ئەگەری گەیشتن بەرێکەوتن یەکێکی دیکەیە لە هۆکارەکان بۆ بەرزبونەوەی نرخی نەوت، بەوپێیەی رێککەوتنی نێوان ئەو دو وڵاتە کاریگەری زۆری لەسەر زیادکردنی گەشەی ئابوری هەیە و داتاو زانیارییەکانی چینی لەبازاڕکان زیادکردوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە