هێلی : واشنتۆن قۆناغ و سەردەمێکی نوێ لە پەیوەندیەکانی لە گەڵ ئێران ئەزموون دەکات

هێلی : واشنتۆن قۆناغ و سەردەمێکی نوێ لە پەیوەندیەکانی لە گەڵ ئێران ئەزموون دەکات

باڵیۆزی ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان، ئەمڕۆ هەینی ٦ی ئەپریل ڕایگەیاند، کە واشنتۆن قۆناغ و سەردەمێکی نوێ لە پەیوەندیەکانی لە گەڵ ئێران ئەزموون دەکات.

بە گوتەی نیکی هێلی، باڵیۆزی ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان، رێککەوتنی ئەتۆمی لە گەڵ ئێران بە جۆرێک داڕێژراوە، کە گەورەتر لەوە بێت، کە شکست بهێنێت

هەروەها ئاماژە بەوە دەکات کە ، لە ئێستادا لە دۆخێکی باشترداین و ڕووسیا و ئەمریکا، دەتوانن ڕاستەوخۆ پێکەوە گفتوگۆ بکەن. ئەمە لە کاتێکدایە، کە مەسەلەی بەشار ئەسەد، وەک خۆی ماوەتەوە و چارەسەر نەکراوە.

هێلی بۆ جارێکی دیکە سووریا بەوە تۆمەتبار کردووە، کە چەکی کیمیایی بەکارهێناوە و جەختیشی کردۆتەوە، کە بە بی سووریایەکی سەقامگیر، ناوچەکە رووی ئارامی بەخۆوە نابینێت، ئەمەش لە خۆیدا کێشەیەکی نێودەوڵەتییە و دەبێ چارەسەرێکی بۆ بدۆزرێتەوە.

باڵیۆزی ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان، لە گوتارێکدا، کە لە زانکۆی دیوک، پێشەکشی کرد، گوتیشی “ئێمە بەردەوام لەبارەی سەرچاوەکانی کێشە و ئاڵۆزی لە ناوچەکە کۆدەبینەوە و لەم بارەیەوە ئاماژەی بە ئێران، رژێمی بەشار ئەسەد، داعش، حزبوڵڵا و حەماس کرد”.

 لە بەشێکی دیکەی گوتارەکەی، هێکی گوتی، جۆری رووبەرووبوونەوەمان لە گەڵ ئێران،کار دەگاتە سەر گفتوگۆکانمان لە گەڵ کۆریای باکور. هەر بۆیە دەبێ لە دانوستان لە گەڵ پیونگ یانگ بە ئەنجامێکی باشتر بگەین.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە