ئەمریکا هۆشداری دەداتە ڕووسیا

ئەمریکا هۆشداری دەداتە ڕووسیا

 پەیامی کورد    ...   ئەمریکا هۆشداری دەداتە ڕووسیا .

ئێلیۆت ئابرامز ، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە کاروباری ڤەنزۆئێلا بە ڕۆژنامەوانانی ڕاگەیاند : ڕووسیا بەم زوانە دەزانێت کە پاڵپشتی کردن لە نیکۆلاس مادۆرۆ ، سەرۆککۆماری ڤەنزۆئێلا بێ جەزا نامێنێتەوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، ئەم دیپلۆماتە ئەمریکییە ڕایگەیاند : هەروەها کە چەندین بەرپرسی دەوڵەتی ئەمریکا ئاماژەیان کردووە ، ڕووسەکان بەم زووانە دەزانن و تێدەگەن کە بەردەوامی پاڵپشتی کردنی ئەوان لە مادۆرۆ چیتر بۆ ئەوان بە بێ تێچوو و چاوپۆشی نابێت . کەسانی دیکەش کە بەردەوام لە بوونی مادۆرۆ سوودمەند دەبن یا خود پاڵپشتی لێدەکەن ، دەبێ ئەم هۆشدارییە جیددی بگرن و لە بەرچاویان بێت . بە شیوەی گشتی لە ماوەی هەفتەکانی داهاتوودا هەنگاوگەلێکمان دەبێت و دەیبنن کە جیددی بوونی ئامانج و مەبەستەکانی ئێمە لە پەیوەندی لەگەڵ ڤەنزۆئێلا نیشان دەدات 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە