"یەکێتی ئێستا شایەنی ئەوەنیە دکتۆر بەرھەم لەناویدا بمێنێتەوە"

"یەکێتی ئێستا شایەنی ئەوەنیە دکتۆر بەرھەم لەناویدا بمێنێتەوە"

مەحمود سەنگاوی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی رایگەیاند، جیابوونەوەی كاك بەرهەم زەرەرێگی گەورە لە یەكێتی دەدات لە رووی جەماوەری و متمانەوە، دەشڵێت، "بۆچی عەزیەتی د.بەرهەم-یان دا لە یەكێتی بچێتە دەرەوە، ئەو مام جەلال هێناویەتییەوە".

لەمیانی چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی كەی ئێن ئێن، مەحمود سەنگاوی رایگەیاند، "ئێستاش محاوەلە هەیە لەناو یەكێتیدا دەرمان بكەن، من شەرم لە كەس ناكەم ئەگەر بمەوێت بچمە هەرشوێنێك ئەوا خوا حافیزیش ناكەم، بەڵام من یەكێتیم و ئومێد دەكەم یەكێتییەك دروستبكەینەوە كە بتوانێت خزمەتی خەڵك بكات، دەبێت پەیوەندیمان باش بێت لەگەڵ گۆڕان و هاوپەیمانی و پارتی، بەبێ ئەوان حكومڕانی ناكرێت".

سەنگاوی ئاماژەی بەوەكرد، "بۆچی عەزیەتی د.بەرهەم-یان دا لە یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بچێتە دەرەوە، ئەو مام جەلال هێناویەتییەوە”.

مەحمود سەنگاوی راشی گەیاند ئێستا یەکێتی نەماوە کەوتۆتە دەست ھەندێ کال فام بۆیە دکتۆر بەرھەم شایەنی ئەوە نیە لەگەل ئەمانە کار بکات .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە