ئەمریکا دەیەوێت هێزیکی تایبەتی پێکهاتوو لە سەربازانی میسر، سعوودیە، ئیمارات و قەتەر لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا جێگیر بکات.
هاوکات وەزیری دەرەوەی سعوودیە ڕایگەیاند : داوامان لی بکرێ ئامادەین سەرباز بنێرینە سووریا .
لەمیانەی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشی نێوان عادل جوبەیر، وەزیری دەرەوەی سعوودیە و ئەنتۆنیۆ گوتێرێز-ی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، جوبەیر ئاماژەی بەوەدا کە تاوتوێی دەکەن لە چوارچێوەی هاوپەیمانییەتی ئیسلامی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، سەرباز بنێرنە سووریا.
هاوکات لە هەواڵێکی واڵستریت-دا هاتووە کە دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا دەیەوێت هێزیکی تایبەتی پێکهاتوو لە سەربازانی میسر، سعوودیە، ئیمارات و قەتەر لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا جێگیر بکات.
لە بەرواری ١٣ بۆ ١٤ نیسان هەریەکە لە ئەمریکا و فەڕەنسا و ئینگلتەرا هێرشێکی ئاسمانییان بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی حکوومەتی سووریا لە شام ئەنجامدا.
دوای ئۆپراسیۆنەکە سەرۆککۆماری فەڕەنسا ڕایگەیاند کە ئامانجەکانیان پێکاوە و توانای بەرهەمهینانی چەکی کیمیایی لەناوبراوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە