پەیامی کورد... پادشای سعوودیە بانگهێشتی سەرۆکی ئێران دەکات
وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، سەرۆکی وڵاتەکەی بانگهێشتنامەیەکی لە مەلیک سەلمان بن عەبدولعەزیز پادشای سعوودیەوە پێگەیشتووە بۆ سەردانیکردنی وڵاتەکەی.
حوسێن عەبدوڵڵاییان وەزیری دەرەوەی ئێران لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا ڕایگەیاند، «ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆکی ئێران بانگهێشتنامەیەکی لە مەلیک سەلمان پادشای سعوودیەوە بەدەستگەیشتووە بەمەبەستی سەردانیکردنی ئەو وڵاتە، لە بەرامبەریشدا ڕەئیسی داوایەکی هاوشێوەی ئاراستەکردووە».
ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێ دووشەممە وەزیرانی دەرەوەی هەر دوو وڵات پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا و ڕێککەوتن لە مانگی ڕەەمەزاندا کۆبوونەوەیەکی دوو قۆڵی ئەنجام بدەن.
لە ماوەکانی ڕابردووشدا هەر دوو وڵات ڕێکەوتن لەسەر ئاساییکردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوانیان و لە ماوەی دوو مانگدا باڵیۆزخانەکانیان لە وڵاتەکانی یەکتر بکەنەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە