پەیامی کورد... بانگهێشتی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران بۆ کۆنفڕانسی ئەمنییەتیی مۆنیخ
بڕیار وایە کە کۆنفڕانسی ئەمنییەتیی مۆنیخ هاوکات لەگەڵ ساڵڕۆژی هێرشی سەربازیی ڕووسیە بۆ سەر ئۆکراین، لە ئاڵمان بەڕێوە بچێت و لەجێی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی، ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی بانگهێشت دەکرێن.
ڕۆژی سێشەممە ٧ی فێبریوەری ٢٠٢٣، "کریستۆ هۆیزگێن"، بەڕێوەبەری کۆنفڕانسی مۆنیخ، وتی: لەجێی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی، نوێنەرانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران بانگهێشت کراون بۆ کۆنفڕانسە ئەمنیەتییەکە و هەرچەندە بەڕێوەبەرانی پێشووتری ئەم کۆنفڕاسە لەسەر ئەوە جەختیان کردووەتەوە کە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیش بەشدار بن، بەڵام بەهۆی پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتی و هێرشی دڕندانەی سپای پاسداران و پۆلیسی ئێران بۆ سەر گەلانی وەزاڵەهاتووی ئێران، هیچ بانگهێشتنامەیەک بۆ بەرپرسانی ڕێژیم نەنێردراوە.
ناوبراو لە درێژەدا وتیشی: بڕیاردەرانی ئەو کۆنفڕانسە، دەوڵەتی ڕووسیەشیان بانگهێشتی کۆنفڕانسەکە نەکردووە، لەبەر ئەوەیکە نایانهەوێت کۆنفڕانسی ئەمنیەتیی مۆنیخ ببێتە تریبۆنێک بۆ تەبلیغاتی ڕووسیە و ئەم کۆنفڕاسە لە ٢٨ بۆ٣٠ی ڕێبەندان لە وڵاتی ئاڵمان بەڕێوە دەچێت.
ڕێبەرانی زیاتر لە ٤٥ وڵاتی جیهان، ٥٠ وەزیری دەرەوە و ٣٠ وەزیری بەرگری و ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی بۆ ٥٩هەمین دەورەی کۆنفڕانسی ئەمنییەتیی مۆنیخ بانگهێشت کراون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە