لەدوای ٥٠ ساڵ ناسا مووشەکێک ڕەوانەی سەر مانگ دەکات

لەدوای ٥٠ ساڵ ناسا مووشەکێک ڕەوانەی سەر مانگ دەکات

پەیامی کورد... لەدوای ٥٠ ساڵ ناسا مووشەکێک ڕەوانەی سەر مانگ دەکات

بۆ یەکەمین جار لە دوای زیاتر لە ٥٠ ساڵ، ئەمڕۆ ئاژانسی ناسا گەورەترین و بەهێزترین مووشەک ڕەوانەی سەر مانگ دەکات.

مووشەکەکە لە ناوەندی گەردوونی کینیدی لە ویلایەتی فلۆریداوە هەڵدەدرێت لە چوارچێوەی پرۆگرامی «ئارتێمیس ١»، گەشتەکە ماوەی ٤٢ ڕۆژ دەخایەنێت بەر لەوەی مووشەکەکە بگەڕێتەوە سەر زەوی.

ڕەوانە کردنی ئەو مووشەکە، گەورەترین پرۆژەیە کە ناسا ئەنجامی بدات لە ساڵی ١٩٦٩ەوە، شارەزایانیش دەڵێن، گەڕانەوەی ناسا بۆ سەر مانگ تەنیا بۆ بەجێهێشتنی جێپەنجەی نییە، بەڵکوو دەیەوێت بنکەی هەمیشەیی لەسەر مانگ دابمەزرێنێت، بەر لەوەی وڵاتی چین خۆی بگەیەنێتە سەر مانگ.

ئاژانسی ناسا پلانیشی هەیە کە ئەگەر بەهۆی خراپی کەشوهەواوە نەتوانرا ئارتێمیس ١ ئاراستە بکرێت، ئەوا پرۆسەکە بۆ ڕۆژانی ٢ و ٥ی مانگی داهاتوو دوا دەخات.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە