پەیامی کورد ... دەوامی فەرمانگە حکوومییەکان ڕادەگیرێت
سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر رایگەیاند، بە ھۆی ئەوەی نەخۆشیی كۆرۆنا زۆر بڵاو بووەتەوە و چوار بەڕێوبەری ئیداری لە هەولێر تووش بوونە، داوامان كردووە تا دۆخەكە ئاسایی دەبێتەوە، دەوامی فەرمانگە حكوومییەكان رابگیرێت.
عەلی ڕەشید، سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر ووتی: "بە ھۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی كۆرۆنا لە ھەرێمی كوردستان و زیادبوونی حاڵەتەكە، رێكارەكان تووندتر كراون، چوونكە جگە لە خەڵك، بەرپرسە ئیدارییەكانیشمان تووش بوونە".
ڕەشید ووتیشی: "ھەر یەكە لە سەرۆكی شارەوانی ھەولێر و دوو جێگر و بەڕێوبەری ژینگە پارێزی ھەولێر و ڕەنگە دوو بەڕێوەبەری دیكش تووشی ئەو نەخۆشییە بووبن".
ناوبراو باسی لەوەش كرد: پێشنیازمان كردووە دەوامی فەرمانگە حكوومییەكان ٩٥% رابگیرێت و دەوامی فەرمانگە خزمەتگوزارییەكانیش بۆ ٣٠% كەم بكرێتەوە، ئێستاش چاوەڕێ دەكەین ووڵامی ئەرێنی بۆ داواكاری ئێمە ھەبێت، چوونكە دوێنێ ئێمەش پشكنینی خۆمان كرد".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە