بە پێی ڕێکەوتنی واشینتۆن و ئەلئەڤیڤ ، ئیسرائیل بەرپرسی بەرەنگاربوونەوەی ئێرانە لە سووریا

بە پێی ڕێکەوتنی واشینتۆن و ئەلئەڤیڤ ، ئیسرائیل بەرپرسی بەرەنگاربوونەوەی ئێرانە لە سووریا

پەیامی کورد     ...   بە پێی ڕێکەوتنی واشینتۆن و ئەلئەڤیڤ ، ئیسرائیل بەرپرسی بەرەنگاربوونەوەی ئێرانە لە سووریا .

 وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاند " بە پێی ڕێکەوتنی نێوان واشینتۆن و ئەلئەڤیڤ ، ئیسرائیل بەرپرسی بەرەنگاربوونەوەی ئێرانە لە سووریا

نەفتالی بێنت وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاند : واشینتۆن و تەلئەڤیڤ ڕێکەوتنیان هەیە کە ئیسرائیل بەرپرسیاری بەرەنگاربوونەوە بێت لەگەڵ ئێران لە سووریا و هاوکاتیش ئەمریکا لە عێراق لەگەڵی بەرەنگار ببێتەوە .ئامانجی ئێمە دەرکردنی ڕژیمی ئێرانە لە سووریا لە ماوەی ساڵی داهاتوودا .

نەفتالی بێنت هەروەها ڕایگەیاند : ئێمە سووریا بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران وەکوو ڤییەتنامێک لێدەکەین ، تاکوو ئێستا تەنیا یەک لە سەر پێنجی ئەو کاروانانەی نێردراوی چەک و تەقەمەنی ڕژیمی ئێران بۆ حێزبۆڵڵای لۆبنان مان کردووەتە ئامانج ، بەڵام لەمڕۆوە هەموو ئەوانە دەکەینە ئامانج . ئامانجی ئێمە دەرکردنی ئێرانە لە سووریا لە ساڵی داهاتوو دا.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە