ڕوسیا/ لە ئەنجامی تەقەی کەسێکی نەناسراو ٤ کەس کوژران

ڕوسیا/ لە ئەنجامی تەقەی کەسێکی نەناسراو ٤ کەس کوژران

پەیامی کورد ... ڕوسیا/ لە ئەنجامی تەقەی کەسێکی نەناسراو ٤ کەس کوژران

 

لانیكەم چوار كەس بەهۆی تەقەكردنی چەكدارێكی نەناسراو لە وێستگەیەكی پاسدا كوژراون.

 

سەرچاوە ئەمنییەكانی كەرتی نیجنی نۆفگۆرودی ڕوسی ئەمڕۆ دووشەممە ١٢ی تشرینی یەكەم ئاشكرایانكرد، كەسێكی نەناسراو دەستڕێژی بەناو وێستگەیەكی نزیك شاری بور لە كەرتی نیجنی نۆفگۆرود ئەنجامداوە و بەهۆیەوە چوار كەس كوژراون و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.

 

بەپێی سەرچاوەكان هێرشەكە لەكاتی وەستانی پاسێك لە وێستگەكەدا ڕویداوە.

 

میدیاكان لەسەر زاری شایەتحاڵانەوە بڵاویانكردەوە ئەنجامدەری هێرشەكە گەنجێكی نزیكەی تەمەن ١٨ ساڵان بووە و چەكێك و جانتایەكی پێبووە، پاش هێرشەكەشی بەرەو دارستانەكانی نزیك ناوچەكە هەڵهاتووە و پۆلیس-یش دەستی بە گەڕان بۆ دۆزینەوەی كردووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە