پەیامی کورد ... هەوڵەکانی سوپای پاسداران بۆ پشێوی لە ووڵاتانی هەناردەکەری نەوت زیاتر بووە و لە ڕێگای بەکرێگیراوەکانییەوە بوو بە هۆی چەندین تەقینەوەی لە عەرەبستان
چەندین تەقینەوە لەشاری "یەنبەع" لە باکووری ڕۆژئاوای عەرەبستان ڕووی داوە
بە پێ هەواڵەکان، شاری یەنبەعی عەرەبستان کەوتە بەر مووشەکەکانی ئەنساروڵای یەمەن.
شاری یەنبەع پاش بەندەری جەددە، یەکێک لە بەندەرە گرینگەکانی عەرەبستانە. ئەم شارە کەوتووەتە کەناری زەریای سوور و پاڵاوگە و پیشەسازی پترۆشیمی کۆمپانیای نەوتی ئارامکۆی لێیە!
ئەنساروڵای یەمەن پێشتریش هێرشی کردبووە سەر شوێن لەناوەندە گرینگەکانی عەرەبستان.
کۆماری ئیسلامی لەڕێگای تێرۆریستە بە کرێگیراوەکانی خۆیەوە ، هەوڵی شەڕەنگێزی لە ناوچەکە و گوشارخستنە سەر ئەمریکا ئەدا بۆ قەبوڵکردنی دانوستان .
ئەم هەوڵە تێرۆریستییانە ئەگەری هەیە شەڕێکی گەورە لە ناوچەکە داگیرسێنێت
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە