هەواڵى گیانلەدەستدانى سەرۆککۆمار و چەند بەرپرسێکى باڵاى ئێران لە رووداوى کەوتنەخوارەوەى هێلیکۆپتەرێک بەفەرمى پشتڕاستکرایەوە.
بەگوێرەى میدیا فەرمییەکانى ئەو وڵاتە، هەریەک لە سەرۆککۆمار و وەزیرى دەرەوەى ئێران و چەند بەرپرسێکى دیکەى ئێران لە رووداوەکەدا گیانیانلەدەستداوە.
هاوکات موحسین مەنسورى، یاریدەدەرى سەرۆککۆمارى ئێران هەواڵى گیانلەدەستدانى سەرۆککۆمار لە رووداوەکەدا پشتڕاستکردەوە.
ئەو کەسانەى لە نێو هێلیکۆپتەرەکەدا بوون بریتى بوون لە ، ئیبراهیم رەئیسى سەرۆککۆمار، حسین ئەمیر عەبدوڵاهەیان وەزیرى دەرەوە، ئایەتوڵا سەید محەمەد هاشم، ئیمام و خەتیبى پارێزگاى ئازربایجانى رۆژهەڵات، مالیک رەحمەتى، پارێزگارى ئازربایجانى رۆژهەڵات، سەردار سەید مەهدى موسەوى، فەرماندەى فەیلەى ئەنسارولمەهدى، فڕۆکەوانەکە و یاریدەدەرى فڕۆکەوانەو کەسێکى دیکە کە تاوەکو ئێستا ناسنامەکەى نەزانراوە.
کاتژمێر سێى رۆژى یەکشەممە، دواى گەشتێکى سەرۆککۆمارو وەزیرى دەرەوەو ژمارەیەک لە یاوەرانى بەمەبەستى کردنەوەى بەنداوێکى هاوبەشى نێوان ئێران و ئازربایجان سەردانى سەر سنوورى هەردوو وڵاتیان کرد، بەڵام بەهۆى خراپى کەشوهەواوە، هێلیکۆپتەرەکەى، لەناوچەى جوڵفاى نێوان سنوورى ئێران و ئازربایجان تووشى رووداو بوو.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە