ئەمریکا سەربازگەیەکی گەورە لە دەیرزۆر درووستدەکات

ئەمریکا سەربازگەیەکی گەورە لە دەیرزۆر درووستدەکات

ئەمریکا سەربازگەیەکی گەورە لە وویلایەتی دێرەزۆر درووست دەکات کە ناوچەیەکی دەوڵەمەندە بە سەرچاوەی سرووشتی.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی سپووتنیک، ئەمریکا سەربازگەیەکی گەورە لە ویلایەتی دەیرزۆر درووست دەکات کە ناوچەیەکی دەوڵەمەندە بە سەرچاوەی سرووشتی و ماوەیەک پێش ئێستا لەلایەن هێزەکانی سووریایی دیمۆکرات لەژێر کۆنترۆڵی داعش دەرهێنران.

هاوکات لە هەواڵەکەدا ئاماژە لێدوانەکانی ووتەبێژی ناوچەی دەیرزۆر  لە هێزەکانی سووریای دیموکرات دراوە و ئاماژە بەوە کراوە کە ناوچەکە بیری نەوتی لێیە و ناوچەیەکی دەوڵەمەندە لەبارەی سەرچاوەی سرووشتی.

پێشووتر ڕاگەیەندرابوو کە ئەمریکا نزیکەی ٢٠ سەربازگەی هەیە لەو ناوچانە کە لەژێر کۆنترۆڵی هێزە کوردییەکاندایە. بەڵام ئەمەی دێرەزور توانایەکی گەورەی هەیە و سەربازگەیەکی زەبەلاح درووست دەکرێت. 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە